ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەوانانی جیھان: بونی ئازادی رۆژنامەوانی لە ھەرێم قسەی پوچە

2021/05/06 - 11:22 | 675 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەوانانی جیھانی رەخنەی توند لە بڕیاری سزادانی رۆژنامەوان و چالاکوانانی بادینان دەگرێت و قسەکردنی حکومەتی ھەرێمیش لەبارەی بونی ئازادیی رۆژنامەوانی بە قسەی پوچ ناودەبات.
 
ئیگناسیۆ میگێل دیلگادۆ، نوێنەری رێکخراوەکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا دەڵێت: "بڕیاری دادگای پـێداچوونەوە لە پەسەندکردنی سزای زیندانی 6 ساڵ بۆ هەردو رۆژنامەوان: شێروان ئەمین شێروانی و گوهدار زێباری، دەریخست ئەوەی گوایا حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق پابەندە بە ئازادی رۆژنامەوانی، تەنیا قسەی پوچن."
 
داواشدەکات دەسەڵاتداران دەستبەجێ ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ھەردو رۆژنامەنوسەکە کردویانە ھەڵبوەشێننەوە و ھەردوکیان ئازاد بکەن.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,715,703     ژمارەی میوان 1743