ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له‌ گه‌رمیان ده‌خرێته‌ كار

2021/05/05 - 04:55 | 597 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با له‌ گه‌رمیان له‌ قۆناغى كۆتایدایه‌ و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتودا بخرێته‌ كار، ئه‌وه‌ش به‌ پێى راگه‌ینراوێكى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى كاره‌باى گه‌رمیان.
 
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان له‌ راگه‌ینراوێكدا باسى له‌وه‌ كردوه‌: لە چەند رۆژی داهاتودا پێوەری زیرەك دەکەوێتە کار و ئەمەش بۆ ئەوەیە لە وەرزی هاویندا  كارەبا  نیشتمانی زیادبكرێت.
 
لە راگەینراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان رایگەیاندوه‌: به‌و پێیه‌ى خوێندنەوەو سنورداركردنی پێوەرەكان ده‌كرێته‌ (٤٠ ئەمپێر) ماوەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد ده‌كرێت بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا.
 
سەبارەت بە بەستنی پێوەرى زیره‌كى كاره‌با لە گه‌رمیان (٦٢٧٣٤) پێوەر بۆ هاوبەشانی کارەبا بەستراوە کە دەکاتە ٨٥٪ هاوبەشانی کارەبا لەسنوری گەرمیان.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,707,607     ژمارەی میوان 2979