ده‌نگ نێت
له رۆژى ئازادى رۆژنامه‌گه‌ریدا رۆژنامه‌نوسێك باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و ئازادیه رۆژنامه‌نوسیه‌ى به‌دیهاتوه هه‌وڵى كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسى جدییه كه رێگرییه‌كانیان تێپه‌راندوه.
گه‌رمیان حه‌مه‌پور، رۆژنامه‌نوس له به‌رنامه‌ى روانینى رادیۆى ده‌نگدا باسی له‌وه‌كرد: له پێدانى زانیارى جیاوازى ده‌كرێت له نێوان رۆژنامه‌نوساندا، ئێستاش پاش زیاتربونى "میدیاى به‌رپرسان" زیاتر ئه‌و بابه‌ته تۆخ بوه‌ته‌وه.
وتیشى: ئه‌و زۆریه‌ى ئێستا له میدیا و سۆشیال میدیادا دروستكراوه، به‌شێكى بۆ شێواندنى ئه‌وهه‌واڵانه‌یه كه مه‌به‌ست هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك خۆى نه‌گاته وه‌رگر.
ده‌توانن له‌م لینكه‌وه گوێبیستى به‌رنامه‌ى روانین بن