ده‌نگ نێت
گه‌نجێكى كه‌لاریی به‌ناوى عه‌لی حسێن، له رێگاى كۆچكردنى بۆ ئه‌وروپا له ئاوێكى نێوان توركیا و یۆنان خنكا.
هونه‌ر زه‌كی، ئامۆزای قوربانیه‌كه به ده‌نگ نێتى وت: ئامۆزاكه‌یان ماوه‌ى چوار مانگه له توركیایه به‌مه‌به‌ستى كۆچكردن بۆ ئه‌وروپا، له‌م رۆژانه‌دا له‌كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ یۆنان، له په‌له ئاوێكى لاوه‌كی توركیا خنكاوه و به‌وهۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
رونیشیكرده‌وه: ئامۆزاكه‌ى ته‌مه‌نى ٢٤ ساڵ بوه و پێشتر له كه‌لار پیشه‌ى چایچی بوه، له پاش چونى بۆ توركیا چه‌ند جارێك ویستویه‌تى به رێگاى قاچاخ ده‌ربازی یۆنان بێت، به‌ڵام گیراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد: ئێستا ته‌رمى ئامۆزاكه‌یان له توركیایه و پارێزه‌ریان گرتوه و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن ته‌رمه‌كه‌ى بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمى كوردستان.