ده‌نگ نێت
له یارى چونى قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ له كاتژمێر 10ی ئەمشەو لەسەر یاریگای دی سیتیفانۆ لە مەدرید هەردو یانەی ریال مەدرید و چێلسی روبه‌ڕوى یه‌كده‌بنه‌وه.
ریاڵ مه‌درید له لالیگاى ئیسپانیا دۆخى باش نیه و له چامپیۆنزلیگ باشتر ده‌ركه‌وتوه، به‌ڵام چێلسى ركابه‌رى له پاش گۆڕینى راهێنه‌ره‌كه‌ى و هاتنى تۆماس تۆخێله‌وه ئاستى به‌رزى پێشكه‌شكردوه.
له یاریه‌كه‌دا ریاڵ مه‌درید بێ به‌ش ده‌بێت له تواناى چوار یاریزانى كه ئه‌وانیش، رامۆس، فێرلاند مێندی، ڤالڤێردی ولوكاس ڤاسكێزن.
هه‌روه‌ك رۆژنامه‌كان هه‌ره‌یه‌كه و پێكهاته‌ى پێشبینى كراوى خۆیان بۆ یاریه‌كه بڵاوكردوه‌ته‌وه و به پێی رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ پێكهاته‌ى دویانه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
ریاڵ مه‌درید: كۆرتوا، ناچۆ، ڤاران، میلیتاو، كارڤاخال، مۆدریچ، كاسیمیرۆ، كروس، فینیسیوس، بنزیما، أسینسیو.
چێلسی: مێندی، ئه‌زپیلیكویتا، تیاگۆ سیلڤا، رودیگر، جیمس، كانتی، جورجینیۆ، بن چیلویل، مۆنت، هافیرتز، فێرنه‌ر.
هه‌روه‌ك رۆژنامەی (ئاس)ی مەدریدی پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەدو یانەكەی بڵاوكردوەتەوە كە بەم شێویەیه.