ده‌نگ نێت
ئەنجومەنێکی داکۆکیکردن بۆ پاڵپشتی لە قەزای کفری دروست دەکرێت و ئەندامێکی دەستی داکۆکیکردن لە قەزای کفریش دەڵێت: لەلایەن سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و یەکێتیەوە بۆ دژایەتی کردنی دەستەکەی ئێمە دروست کراوە.
له ماوه‌كانى پێشودا ده‌سته‌یه‌ك به ناوى ده‌سته‌ى داكۆكى له قه‌زاى كفرى دامه‌زرا و كۆمه‌ڵێك چالاكى ئه‌نجامدا و له دواترین چالاكیشدا كه‌مپینێكى ده‌ست پێكردوه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌زاى كفرى له سه‌ر گه‌رمیان لاببرێت و بخرێته‌وه سه‌ر پارێزگاى سلێمانى، پاش چالاكیه‌كانى ئه‌و ده‌سته‌یه و به پێی بڵاوكراوه‌یه‌كى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئه‌نجومه‌نێك بۆ داكۆكى له قه‌زاى كفرى پێكهێنرا و راگه‌ینرا.
عوسمان قەتارچی، ئەندامی دەستی داكۆكى لە قەزای کفری لە میانەی بەرنامەی روانینی رادیۆی دەنگدا رایگەیاند: ئەنجومەنی داکۆکیکردن لە قەزای کفری بۆ دژایەتیکردنی دەستەکەی ئێمە دروست کراوە، چونکە ئەم دەستەیەی ئێمە هەمو لایەنە سیاسیەکانى تێدایە، بەڵام ئەو ئەنجومەنەی ئەوان دروستیان کردوە هەمویان یەکێتین.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌و ئه‌نجومه‌نه لەلایەن سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە دروستکراوە.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌كره‌م ساڵح، وته‌بێژى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى یه‌كێتى نیشتمانى به رادیۆى ده‌نگى وت: ئه‌وان به هیچ جۆرێك دژایه‌تى ئه‌و ده‌سته‌یان نه‌كردوه و له پێشوتریشدا له‌گه‌ڵیاندا كۆبونه‌ته‌وه و پشتگیری‌یان بۆ ده‌ربڕِیون.
وتیشى: هه‌ر گروپ و ده‌سته‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنى شارى كفرى پێكبهێنرێت ئه‌وان پشتیوانى ده‌كه‌ن.
هاوكات رادیۆى ده‌نگ، په‌یوه‌ندى به عه‌باس ئه‌نوه‌ر، وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه كرد، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نه‌بو لێدوان بدات.