سێ سەرۆکایەتیهكهى ھەرێم لە ھێرشەکەی کفری بێدەنگن
2021/04/19 - 06:00
|
760
جار بینراوە
دهنگ نێت
تائێستا نە سەرۆکایەتی پارلەمان و نە سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت، لەسەر ھێرشەکەی دوێنێ شەوی کفری ھیچ ھەڵوێستێکی فەرمیان رانەگەیاندوە.
بەپێی بەدواداچونی رادیۆی دەنگ، ھیچ کام لە سەرۆکایەتیەکانی پارلەمان و ھەرێم و حکومەت و تەنانەت وەزارەتی ناوخۆش، لەبارەی ھێرشەکی شەوی رابردوی سەر قەزای کفری، ھیچ راگەیەنراو و بەیاننامەیەکیان بڵاونەکردوەتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە بۆ ھێرشەکانی پێشوی سەر ناوچەکانی تر و بەتایبەتی ھەولێر، راگەیەنراویان ھەبوە.
ھێرشەکەی کفری کە لە رێگەی ئاراستەکردنی ٢ کاتیۆشاوە بو، لە ناو بازاڕ و گەڕەکی ئیمام محەمەد کەوتنخوارەو، بەھۆیەوە ھاوڵاتیەک بە سوکی بریندار بو.
|