وه‌زاره‌تى دارایی رێگه‌ نادات دەوامی ده‌روازه‌ى په‌روێزخان بکرێتە ٢٤ کاتژمێری

2021/04/18 - 06:08 | 776 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نیت
 
ئەگەر چی بڕیاربو دەوامی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان بکرێتە ٢٤ کاتژمێری، بەڵام بە پێی بڕیاری وەزارەتى دارایی ده‌روازه‌كه‌ له‌ شه‌وان داده‌خرێت.
 
عەباس ئیسماعیل، وتەبێژی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پەروێزخان بە رادیۆی  دەنگی راگه‌یاند: بەپێی نوسراوی وەزارەتى دارایی ناتوانین دەوامی ده‌روازه‌كه‌ درێژ بکەینەوە، چونکە لە نوسراوەکەدا دەڵێت لە كاتژمێر هەشت دەرگای ده‌روازه‌كه‌ ده‌بێت دابخرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد: لە روی خزمەتگوزارییەوە مەرزەکە خزمەتگوزاری زۆر کەمە تا بتوانین دەوام بکەینە 24 كاتژمێرى.
 
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,693,077     ژمارەی میوان 3014