دانشتوانى كفرى بۆ خه‌رجكردنى پاره‌ى پترۆ دۆلار سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن
2021/04/17 - 05:07
|
554
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
ئەندامێکی دەستەی پاڵپشتی قەزای کفری ئاشکرای دەکات لەڕێگەی دانشتوانی قەزاکەوە بریکارنامە رادەستی پارێزەر دەكرێت بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵایی یاسایی بۆ جێگیر کردنی بەشی کفری لە پترۆ دۆلاری نەوتی سنورەکە.
عوسمان قەتارچی، ئەندامی دەستەی پاڵپشتی قەزای کفری بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: ''تا ئێستا کفری سودمەند نەبوە لەو نەوتەی لە سنورەکە دەفرۆشرێت و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش دانشتوانی قەزای کفری بریکارنامەیان بۆپارێزەران کردوە بە مەبەستی جوڵاندنی سکاڵایی یاسایی بۆ جێگیرکردنی بەشی قەزاکە لەو نه‌وته‌ى له سنوره‌كه ده‌رده‌هێنرێت و ده‌فرۆشرێت.
وتیشی: 'پێویستە بڕی ٢ دۆلار بۆ هەر بەرمێلکی نەوتی بەرهەمهاتو وەک پترۆ دۆلار بۆ هەر قەزایه‌ک کە نەوتی لێدەردەههینرێت دابین بکرێت.
|