ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گرنگترین یارییه‌كانى ئه‌مڕۆى خوله‌كانى ئه‌وروپا

2021/04/17 - 05:02 | 851 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
ئه‌مڕۆ له‌ خوله‌كانى ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك یارى به‌ڕێوه‌ده‌چن كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین یارییه‌كان روبه‌روبونه‌وه‌ى نێوان به‌رشه‌لۆنه‌ و ئه‌تله‌تیك بلباوه‌ له‌ یارى كۆتایی جامى شاى ئیسپانیا له‌ كاتژمێر ١٠:٣٠.
 
به‌ پێى رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى بارشه‌لۆنه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ شێوازى یاریكردنى پێشوترى كه‌ ٤ـ٣ـ٣یه‌ و رۆژنامه‌كه‌ پێكهاته‌ى پێشبینیكراوى بارشه‌لۆنه‌ و ئه‌تله‌تیك بلباو به‌م شێوه‌یه‌ داناوه‌.
 
 
هه‌روه‌ك یه‌كێكى دیكه‌ له‌ یارییه‌ به‌ هێزه‌كانى ئه‌مڕۆ له‌ نێوان مانچسته‌ر سیتى و چێلسیدایه‌ له‌ نیوه‌ كۆتاى جامى یه‌كێتى ئینگلته‌رادا له‌ كاتژمێر ٧:٣٠ ئه‌نجامده‌درێت.
 
یاریه‌كه‌ گرنگیه‌كى تایبه‌تى هەیە بۆ هه‌ردو یانه‌ له‌و روه‌ى كه‌ هه‌ردو یانه‌ ئینگلیزیه‌كه لە‌ چامپیۆنزلیگ سه‌ركه‌وتون بۆ نیوه‌ى كۆتایی خوله‌كه‌.
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,362     ژمارەی میوان 541