ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لە ساڵیادی ئەنفال دا 'پرس' بڵاودەبێتەوە

2021/04/14 - 11:18 | 851 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
ئەمڕۆ و لەیادی ٣٣ ساڵەی تاوانی ئەنفال دا  رۆژنامەی پرس بڵاو کرایەوە.
 
پرس، رۆژنامەیەکی سەربەخۆی تایبەت بەپرسی جینۆساید و کۆمەڵکوژی کوردە، وەک سەرپەرشتیارانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بۆ داوە 'هەوڵێک دەبێت بۆ خستنەڕووی دیوەشاراوەکانی تاوانی ئەنفال و تێپەڕاندنی   قۆناغی کولاندنەوەی برینی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی کەیسی ئەنفال بۆ دەستکەوتی حیزبی و سیاسی و موزایەدی سیاسیەکانی کورد'.
 
لەم ژمارەیەی رۆژنامەکەدا، چەندین بابەتی رۆژنامەوانیی جیاواز بڵاوکراونەتەوە، لەوانە: بۆ یەکەمجار دیدارێکى نەوشیروان مستەفا تایبەت بەئەنفالی بڵاو کردوەتەوە.
 
ھەروەھا لە بابەتێک دا هاوژین حامد ئەو دادوەرەى لەسەر دەستگیرکردنى جاش و موستەشارەکان ناچار بەهەڵهاتن کرا، نهێنیەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت : بەدڵنیاییەوە ئێستاش هەڕەشەی کوشتنمان لەسەرە.
 
ھەروەک دیدار لەگەڵ ھەریەکە لە محەمەد حاجى مەحمود و مەلا بەختیار ئەنجامدراوە، کە تیایدا محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت: جاش و موسته‌شاره‌كان جياوازيیان نيیه‌ هه‌موويان پياوى ڕژێم بوون. مەلا بەختیاریش پێیوایە کە پێویستە پرسى ئەنفال لە دەستی حیزبە سیاسییەكان دەربهێنرێت.
 
ھەروەک لە بابەتێکدا پارێزەر: کاوە لەتیف باس لە پرسی دادگاییکردنی موستەشارەکان دەکات و دەڵێت: رەنگە بە دادگایکردنی موستەشارەکان مێژووی زۆر پاڵەوانی ئەم میللەتە ئاوەژوو ببێتەوەو ڕاستییەکان دەربکەون.
 
ھەر پەیوەست بە پرسی ئەنفال و دادگاوە، ‌گۆران عەلى محەمەد بابەتێکی نوسیوە بە ناوی: ئه‌نفال له‌ نێوان یاسا و موجامه‌له.
 
ھەروەک ژمارەیەک چالاکی بواری ئەنفال و جینۆساید و نوسەری دیکەش وتاریان لە رۆژنامەکەدا نوسیوە، لەوانە: عەلى مەحمود محەمەد، تەها سلێمان، سالار مەحمود، مەجید ساڵح، لەتیف فاتیح فەرەج، سمکۆ سابیر، خالد حاجى وادى، عومەر محەمەد، عەلی جەمال قەدوری، رفعەت محەمەد رشید و ئەرسەلان پەرۆش.
 
ھاوکات ژمارەیەک راپۆرت و بەدواداچونی رۆژنامەوانییش لەسەر تاوانی ئەنفال لەم ژمارەیەی رۆژنامەی پرس دا بڵاو بوەتەوە.
 
له‌م فایله‌ى خواره‌وه‌ ده‌توانن خوێنه‌رى رۆژنامه‌ى پرس بن

فایلی پیدی ئێف

 

 

 




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,114     ژمارەی میوان 311