ده‌نگ نێت
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار گرفتى نه‌بونى ژماره‌یه‌ك پزیشكى پسپۆڕی هه‌یه كه وایكردوه ژماره‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌رى له نه‌خۆشخانه‌كه ئه‌نجامنه‌درێت و هاوڵاتیان رودەکەنە نە خۆشخانە تایبەته‌کان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه.
د.حارس محەمەد، بەڕێوبه‌رى نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە رادیۆی دەنگی راگەیاند: له نه‌خۆشخانه‌ى گشتی کەلار رۆژانه به گشتى ٢٠ بۆ ٣٠ نە شتەرگەری ئه‌نجامده‌درێت.
له‌باره‌ى ئه‌نجامنه‌دانى به‌شێك له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كان كه هاوڵاتیان ناچارن بچنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان، به‌رێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار، وتى: نەبونی چه‌ند پسپۆڕیه‌ك هۆكاره بۆ ئه‌نجامنه‌دانى چه‌ند جۆرێكى نه‌شته‌رگه‌رى له نه‌خۆشخانه‌كه.