ده‌نگ نێت
کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە کاتی ئەرکدا لەلایەن دو گه‌نجه‌وه كه ماتۆڕسکیلێکیان پێبوه لێیده‌درێت و قاچێكى كارمه‌نده‌كه ده‌شكێنن و تا ئێستاش كه‌سه‌كان ده‌ستگیر نه‌كراون.
هەڵکه‌وت فازڵ، کارمەندی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بە رادیۆی دەنگی وت: دەستمان گرت بەسەر دو ماتۆڕسکیلدا، لەکاتی گواستنەوەی بۆ شوێنی کۆکردنەوەی ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە بێسەرەتان، ماتۆڕسکیلێکی دیکە کە دو نەفەر لەسەری بون لە فلکەی ناوبازاڕی شاری کەلار له‌سه‌ر ماتۆره‌كه لێیان داوم و بەو هۆیەوە ئەژنۆم شکاوە و دەستیشم ٧ تەقەڵی پێوەیە.
وتیشى: سكاڵام تۆماركردوه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دو كه‌سه ده‌ستگیر نه‌كراون كه هێرشیان كردوه‌ته سه‌رم.