ده‌نگ نێت
یانه‌ى شێروانه به ته‌نیشت یاریگاى كه‌لار "مه‌لعه‌به‌كه" ژماره‌یه‌ك دوكان دروست ده‌كات، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت ئیجرائاتمان له‌گه‌ڵیان ده‌ستپێكردوه.
به‌گوێره‌ى به‌دواداچونه‌كانى رادیۆی ده‌نگ، به ته‌نیشت ئه‌و بانزینخانه‌یه‌ى كه له پاڵ یاریگاى كه‌لار "مه‌لعه‌به‌كه" دروستكراوه، ژماره‌یه‌ك دوكانیش دروستكراون، ئه‌و كاره‌ش به بێ بونى مۆڵه‌تى فه‌رمیی ئه‌نجام دراوه.
لایخۆشیه‌وه سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و دوكانانه به بێ بونى مۆڵه‌ت ده‌ست به دروستكردنیان كراوه و له‌وباره‌وه ئیجرائاتیان ده‌ستپێكردوه.
ئه‌كره‌م ساڵح، وتى: وه‌كو چۆن هه‌ر شوێنێكى ته‌جاوز ئیجرائاتى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، ئیجرائات له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌شدا ده‌كرێت.
وتیشی: "دوێنێ كه ده‌ستیان كردوه به ئیشكردن، لیژنه‌ى ئه‌منی و پۆلیسی شاره‌وانى چوه‌ته سه‌رى و راپۆرتى له‌سه‌ر نوسیوه و ئیجارائاتى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین"، به‌بێ ئه‌وه‌ى جۆری ئه‌و ئیجرائاته رونبكاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یانه‌ى شێروانه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى بازرگانى هه‌یه له‌ناو شاری كه‌لار كه مۆڵه‌تى یاساییان نیه، له‌وانه بانزینخانه‌یه‌ك كه ناوى سامانه و هه‌ر به ته‌نیشت یاریگاكه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌وه لێكده‌درێته‌وه كه چاوپۆشین بێت له‌لایه‌ن ئیداره‌ى شاره‌وه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، دانى به‌وه‌دا نا كه هه‌ندێكجار چاوپۆشیان كردوه له پرۆژه‌كانى ئه‌و یانه‌یه، چونكه به‌وته‌ى خۆی یانه‌كه موڵكى گشتیه و ده‌یه‌وێت به‌و پرۆژانه ببێته خاوه‌نى داهاتى خۆی.
پێشتریش له‌میانه‌ى راپۆرتێكى یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان له‌باره‌ى كه‌رتى وه‌رزش له‌گه‌رمیان، سكرتێری یانه‌ى وه‌رزی شێروانه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه سه‌رچاوه‌ى داهاتى یانه‌كه‌یان بریتیه له یاریگاى شێروانه و یاریگاى رزگار مه‌شه‌یی و دو به‌نزینخانه له‌گه‌ڵ گه‌راجه‌كانیان و یاریگاى كاوه و له‌گه‌ڵ جێگه‌ى ئه‌و یارگایه‌ى كه روخێنراوه و ئێستا كراوه به باڵه‌خانه.