ده‌نگ نێت
3 پارله‌مانتارى گۆڕان له‌باره‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی له كه‌لار راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن پلانێك له ئارادایه كه به ناوى ئه‌و زه‌ویانه‌وه بای 100 ملیۆن دۆلار زه‌وی بفرۆشرێت.
هه‌ریه‌كه له: شیرین ئه‌مین، عه‌لی حه‌مه ساڵح و دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامانى فراكسیۆنى گۆڕان له پارله‌مانى كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكیان له‌باره‌ى پرسی دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ بوه مایه‌ى مشتومڕی نێوان جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت و یه‌كێتى له‌لایه‌ك و وه‌زاره‌تى شاره‌وانى كه له‌لای پارتیه له‌لایه‌كى دیكه‌وه، راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ش به زۆری ئاراسته‌ى قوباد تاَله‌بانى جێگری سه‌رۆكى حكومه‌ت كراوه.
ئه‌و 3 پارله‌مانتاره پێشوازیی له دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفال و زیندانى سیاسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماژه به بونى "پلان" ده‌كه‌ن. له‌وباره‌وه ده‌ڵێن: "بەرپرسانی یەکێتی پلان و نیەتی دیکەیان ھەیە بۆ ئەم زەویانەی بڕیارە بدرێتە کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بۆ نمونە ٩٥٨ پارچە زەوی بەناوی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی دابەشدەکرێت، بەڵام داوای تەرخانکردنی ٦١٣ دۆنم زەویدەکرێت!".
باس له‌وه‌شده‌كه‌ن كه بەشی پێشەوەی ئەم زەوییە بازرگانیە و بەھاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، به‌وته‌ى خۆیان لە ئێستاوە به‌رپرسانى یه‌كێتى سەرقاڵی ئەوەن بۆ چى و بۆ کێ بێت، هه‌ربۆیه داوا ده‌كه‌ن ئەم زەویە بازرگانیە بە کێبرکێی ئاشکرا بفرۆشرێت و ئەو پارەیەش بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ گەرمیان.
هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا به رونى ئاماژه‌یان به ورده‌كاریی ئه‌و "پلانه" نه‌داوه و باسیان له‌وه‌نه‌كردوه كه ده‌ویسترێت چۆن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هه‌ندێك نمونه‌یان هێناوه‌ته‌وه كه مامه‌ڵه‌ى هاوشێوه له‌گه‌ڵ زه‌وی موڵكى گشتى دا كراوه له سنوره‌كه، بۆنمونه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه "له‌ماوەی دوو ساڵی ڕابردودا بەبێ تاپۆ و ھیچ ڕێوشوێنێکی فەرمی و یاسایی، نزیکەی ھەشت ھەزار دۆنم زەویی سلێمانی بە گەندەڵی مەتر مەتر کراو فرۆشرا، تەنانەت شوێنی پارک و باخچەی منداڵانیش فرۆشرا".
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى ئه‌و سێ پارله‌مانتاره
بۆ کاک قوباد تاڵەبانی
پشتیوانی تەرخانکردنی زەوین بۆ کەس و کاری شەھید و ئەنفال، بەڵام ئەو تاڵانیەی لەم سێ ساڵەدا بەزەوییەوە کراوە، بێ وێنەبوە لە مێژودا و ھیچی بۆ خەڵکی ھەژارو کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال و فەرمانبەری شایستە نەبوە..
وەزارەتی شارەوانی ئێستا بۆ دابەشکردنی ئەم زەویانە بەدەنگ ھاتوە، بەڵام ھەڵوێست و ڕێگری نیە لە داگیرکردنی ھەزاران دۆنم زەوی، سەرۆکایەتی حکومەتیش بێدەنگ بون لەم داگیرکاریە!
ئێستا کە دەڵێن: زەوی تەرخاندەکرێت بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بەپێی یاسا و شایستەیی، کارێکی باشە و پشتیوانین، بەڵام بەداخەوە لە پشت ئەمەوە تەماحێکی گەورە ھەیە وەک ئەوانی دیکە بەشێکی بەناوێ شوێنی بازرگانی کە بەھاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن داگیربکرێت! وەک چۆن بەرپرسان ھەزاران دۆنم زەویان تاڵانکرد و مەتر مەتر دەیفرۆشن یان دەیکەنە مەخزەن و ھەریەکەی دەدەن بە ٥٠٠ ھەزار دۆلار و بەرەوژور.
ھەندێک پێشنیار و سەرنج و ڕەخنەیەک
یەک: بەناوی ئێوەوە، بەرپرسانی یەکێتی پلان و نیەتی دیکەیان ھەیە بۆ ئەم زەویانەی بڕیارە بدرێتە کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان.
بۆ نمونە ٩٥٨ پارچە زەوی بەناوی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی دابەشدەکرێت، بەڵام داوای تەرخانکردنی ٦١٣ دۆنم زەویدەکرێت! ، بەشی پێشەوەی ئەم زەوییە بازرگانیە و بەھاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە، لە ئێستاوە سەرقاڵی ئەوەن چی بۆ کێ بێت، داواکارین ئەم زەویە بازرگانیە، بە کێبرکێی ئاشکرا بفرۆشرێت و ئەو پارەیەش بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ گەرمیان.
بە زەوی گەرمیان چەند کەسێک کرا بە ملیۆنێر، ھیوادارین کەس و کاری ئەنفال و شەھیدان جارێکی تر نەکرێنەوە قوربانی و سوتەمەنی ململانێ، یان موزایەدە بۆ پەردەپۆشکردنی چەندین گەندەڵی گەورە.
دوو: لەماوەی دوو ساڵی ڕابردودا بەبێ تاپۆ و ھیچ ڕێوشوێنێکی فەرمی و یاسایی، نزیکەی ھەشت ھەزار دۆنم زەویی سلێمانی بە گەندەڵی مەتر مەتر کراو فرۆشرا، تەنانەت شوێنی پارک و باخچەی منداڵانیش فرۆشرا، لە کاتی ھاتنی بەڕێزت بۆ پەرلەمان باسکرا و وترا لێکۆڵینەوە دەکەین، بەڵام ئەنجامی نەبوو.. بۆیە ئێمە جگە لە ئەنجومەنی وەزیران، وردەکاری ئەم دۆسێیە ڕەوانەی دادگا دەکەین...
دەپرسین
ئایا ڕەوایە بەرپرسێک بەنایاسایی و بەبێ ھیچ ڕەزامەندیەک ٢٢ ھەزار پارچە زەوی دابەشبکات و بە زیاتر لە ٣٢٠ ملیۆن دۆلار بیفرۆشێت؟ ئافرەت ھەبێ ١٠٠ پارچەی بەناو بکرێ؟ ٣٢ ھەزار مەتر زەویی بدرێت بە دوو کەس کە بەھاکەی ٢٥ ملیۆن دۆلارە، بێ ئەوەی ھیچ سەرمایەیەکیان ھەبێت؟ بەڵام فەرمانبەرێک ١٠ ساڵە فەرمانی پێدانی زەویی ھەبێت، پارچەیەک زەوی پێنەدرێت؟
عەلی حەمە ساڵح
دابان محەمەد
شیرین ئەمین