لەبارەی ئامادەنەبونی سەرۆکی پارتی لە کۆبونەوەکەی سەرۆکی ھەرێم و لایەنە سیاسیەکان

2021/04/08 - 09:47 | 789 جار بینراوە    
 
رێبوار محەمەد ساڵح
 
لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان، هەموو حیزبەکان لە ئاستی کەسی یەکەم دا بەشداربوون ، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان نەبێت، ئەمەش چەن تێبینییەک هەڵدەگرێت : 
 
یەکەم : ئەوەی هۆکاری ڕێکەونەکەوتنی لایەنە کوردییەکانە پارتی دیموکراتی کوردستانە .
 
دووەم : سەرۆکی هەرێم لەبری کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکانی تردا ، باشترە یەکەم جار  لەگەڵ سەرۆکی حیزبەکەی خۆیدا بۆ هەمان بابەت کۆبێتەوە و قەناعەتی پێبکات هیچ نەبێ بەشداری کۆبوونەوە گشتییەکە بێت.
 
سێیەم: ئامادەنەبوونی سەرۆکی پارتی ئەوەمان پێ دەڵێ کە خودی ئەو کۆبوونەوەیە هیچ ئەهمیەتێکی یاسایی و سیاسی نیە ، ئەگەرنا پێویست بوو سەرۆکی پارتیش وەک سەرۆکی هەر حیزبێکی تری هەرێم ئامادەی بێت ، ئەمەش خودی سەرۆکی هەرێم لە احراج بوون دەرباز دەکرد ، بەڵێ مایەی احراج بوونە سەرۆکی حیزبەکانی تر وەڵامی بانگێشتەکەت بدەنەوە و سەرۆکی حیزبەکەی خۆت ئامادە نەبێت و نوێنەر بنێرێ .
 
چوارەم: دەبوو مەرجی ئامادەبوونی سەرۆکی حیزبەکانتر ، ئامادەبوونی سەرۆکی پارتی بوایە ، ئەو کات نەدەوترا خۆش بوو یەکترمان بینی و سەیری یەکترمان کرد ، بەڵکو دەکرا پرسە خیلافیەکانیان بە جدی تاوتوێ بکردایە ...
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,694,449     ژمارەی میوان 4317