به رێككه‌وتنێكى كاتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى بلۆكى گه‌رمیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه
2021/04/04 - 05:18
|
589
جار بینراوە
ده‌نگ نێت
پاش شه‌ش رۆژ له راگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى بلۆكى گه‌رمیان به‌رێككه‌وتنێكى كاتى نێوان كۆمپانیاكانى ناڕازى هه‌نارده‌ى نه‌وتى گه‌رمیان ده‌ستى پێكرده‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، گرفتى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى بلۆكى گه‌رمیان كه بۆ ماوه‌ى شه‌ش رۆژ راگیرا به هۆى نوێكردنه‌وه‌ى ته‌نده‌ر بۆ كۆمپانیاى بلاك پول، دواجار به رێككه‌وتنى كۆمپانیاى (بلاك پول و كیپ ئۆف ئۆیل) گرفته‌كه به شێوه‌یه‌كى كاتى چاره‌سه‌ركراوه و هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چاره‌سه‌ركردنه كاتیه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن تا دوباره ته‌نده‌رین بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه بكرێت.
|