ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
گەرمیان و دیاردەى وشکە ساڵى

2021/04/02 - 10:54 | 1012 جار بینراوە    
 
عه‌بدلمته‌لیب ره‌فعه‌ت
 
ناوچەى گەرمیان نەک تەنها بە ناوچەیەکى گەرم ناسراوە بەڵکو گرفتى کەم ئاویشى هاتۆتە سەر ولە ئێستا بە دواوە گرفتى کەم ئاوى کاریگەرى زیاترى دەبێت لە سەر ناوچەکە. بە هۆى گۆڕانکارییەکانى کەش وهەواوە کە ڕوبەڕووى هەموو جیهان بووەتەوە, هەروەها بە هۆى پرۆژە ئاودێرییەکانى وڵاتى ئێران, کە بە شێوەیەکى ڕاستەوخۆ کاریگەرى خراپى لە سەر روبارى سیروان (شادەمارى سەرچاوەکانى ئاوى لە گەرمیان) دروست کردووە. گەرمیان لە ڕووى جوگرافیەوە دەکەوێتە نێوان ناوچەیەکى وشک ونیمچە وشکەوەو وبە ناوچەیەکى نامسۆگەر دادەنرێت لە ڕووى دابارینەوە. وبەلانى کەم ساڵانە پێویستى بە (٢٥٠) ملم باران هەیە. بۆیە ئەم ناوچەیە هاوسەنگى ئاوو هەواى تێدا بەدى ناکرێت بە هیچ شێوەیەک, بە هۆى کەمى ڕێژەى دابارین بە بەراورد لە گەڵ رێژەى بەهەڵمبوون, هەروەها بەرزى تێکڕاى پلەکانى گەرمى. بۆ نموونە ساڵانە لە گەرمیان ئەگەر (٢٥٠) ملم باران ببارێ ئەوە ساڵانە نزیکە (٣٠٠٠) سێ هەزار ملم بەهەڵمبوون هەیە, ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ناوچەى گەرمیان گرفتى کەم ئاوى هەیە (Water deficit) بە درێژایى ساڵ. وکەمترین رێژەى بەهەڵمبوون لە مانگى کانونى دووەم دایە وزۆرترین رێژەى لە مانگى تەمووزدایە. وبە هەممان شێوەیە بۆ تێکڕاى پلەکانى گەرمى. هەر بۆیە ئەو هەموو هۆکارانە وایان کردووە کە ناوچەى گەرمیان ڕووبەڕووى گرفتى کەم ئاوى ووشکى ببێتەوە کە ڕەنگە دواتر گرفتەکانى بەهێزتر ببنەوە ئەگەر هەنگاوى زانستى نەخرێتە بەرنامەوە. چونکە بە پێى داتاو زانیارییەکانى هەردوو شارى کفرى وکەلار لە بیست ساڵى ڕابردوودا وبە پشت بەستن بە هاوکێشەى (PNPI)ى وهاوگۆڵگەى (Dimarton) بۆ دیاریکردنى وشکەساڵى لە ماوە نێوان ساڵى (٢٠٠٠-٢٠٢١) لە شارى کفرى (١٠) ساڵ وشکە ساڵى ڕوویداوە. کە چوار ساڵیان وشکە ساڵى بەهێز بووە وشەش ساڵیان وشکە ساڵى لاواز تا مامناوەند بووە. بەڵام لە هەممان ماوەدا وشکە ساڵى لە قەزاى کەلار (٥) جار ڕوویداوە. کە دوانیان مامناوەند بوونەو سیانیان بەهێز بووە هەروەکو لە خشتەى خوارەوە دیاریکراوە. ولەو ماوەیە کە دیاریکراوە تەنها لە ساڵى (٢٠٠٧-٢٠٠٨) حکومەت وشکە ساڵى ڕاگەیاند بەڵام لە ساڵەکانى تردا بە هیچ شێوەیەک ڕانەگەینراوە. دیارە لە ڕووى زانستیەوە سەرهەڵدانى وشکە ساڵى یەک ساڵ لە هەموو دە ساڵێکدا شتێکى ئاساییە, بەڵام ئەوەى بەدى دەکرێت لە ناوچەى گەرمیان زیاترە لە یەک جار وئەمەش پێشینەیەکى زۆر مەترسیدارە ئەگەر بە شێوەى زانستى لێکۆڵینەوەى تایبەتى بۆ نەکرێت وهەوڵ نەدرێت زیانەکانى کەمبکرێتەوە. وچارەسەر یا کەمکردنەوەى زیانەکانى ئەم دیاردەیە پێویستى بە داڕشتنى پلانى ستراتیژییە بە بەشدارى هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە گەرمیان بە تایبەتى زانکۆى گەرمیان. وگرنگترین خاڵ کە پێویستە کار لە سەرى بکرێت رێکخستنى ڕێرەوى ڕوبارى سیروان ودروستکردنى بەنداوى باوەنور وبەردەسورە. کە تا ڕادەیەکى باش ئەو دوو بەنداوە دەتوانن زۆرێک لە گرفتەکانى کەم ئاوى لە گەرمیان چارەسەر بکەن. 
 
سەرهەڵدانى دیاردەى وشکە ساڵى لە کەلار وکفرى لە بیت ساڵى ڕابردوودا




Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,721,060     ژمارەی میوان 3137