ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى گه‌رمیان هۆشدارى له‌ حاڵه‌ته‌كانى كوشتن و خوكوشتن ده‌دات

2021/03/20 - 04:25 | 621 جار بینراوە    
 
ده‌نگ نێت
 
به‌رێوبه‌رى نوسینگه‌ى مافى مرۆڤى گه‌رمیان، هۆشداری دەدات له‌وه‌ى لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە گەرمیان حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن زیادى کردوە.
 
حه‌یده‌ر فازڵ، بەڕێوبەری نوسینگەی مافی مرۆفی گەرمیان، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبوك بڵاویکردۆتەوە: "روداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە سەره‌تای ئەمساڵەوە لە گەرمیان مایەی نیگەرانیە  و زیادیان کردوە".
 
ئاماژەی بەوەشکردوه‌: سەرەڕای ناهەمواری بارودۆخی سیاسی و ئابوری لە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ پاساوێک نیە بۆ ئەوەی بیر لە کوشتنی کەسێک یان خۆکوشتن بکرێتەوە.
 
له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژی پێشودا له‌ گه‌رمیان ته‌رمى مێردمناڵێك دۆزرایه‌وه‌ و هاوكات دوێنیش له‌ نێو گرتوخانه‌ى گه‌رمیان كه‌سێك به‌ ته‌زوى كاره‌با كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێنا.
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,713,265     ژمارەی میوان 460