ده‌نگ نێت
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ راگیراوێك له زیندانى گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان گیانى له‌ده‌ستدا و وته‌بێژی پۆلیسیش ده‌ڵێت: به كاره‌با خۆی كوشتوه.
عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان، به ده‌نگ نێتى راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، راگیراوێك به‌ناوى (ج. م) له گرتن و گواستنه‌وه‌ى گه‌رمیان خۆی كوشتوه.
وتیشی: راگیراوه‌كه خۆی له كاره‌با داوه و به‌وهۆیه‌وه گیانى له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى ده‌نگ نێت، راگیراوه‌كه كه خانه‌نشینی سه‌ربازییه، سێ رۆژه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى مێرمناڵێك له شاری كه‌لار، به فه‌رمانى دادوه‌ر راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌و
مێردمناڵه له رێكه‌وتى 14ى ئه‌م مانگه و پاش شه‌ش رۆژ له سۆراخ نه‌مانى، له جاده‌ى پشتێنه‌یی كه‌لار به دیوی گرده‌گۆزینه دا ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه.