ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان لەبارەی سه‌رڕێژبونى بەنداوەکە دڵنیایی دەدات

2024/05/02 - 10:45 | 159 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان نزیكه‌ له‌ سه‌رڕێژبون، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوه‌كه‌ش ده‌ڵێت: پلان و به‌رنامه‌ى خۆمان ئاماده‌كردوه بۆ سه‌رڕێژبونەکە‌، لەبارەی دروستکردنی مەترسیشەوە دڵنیایی دەدات.
 
سامان ئیسماعیل، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: به‌نداوه‌كه‌ نزیك بوه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رڕێژبونى و ئه‌م شه‌پۆله‌ بارانه‌ش كه‌ ‌ سنوره‌كه‌ی گرتوەتەوە ‌ئاماده‌كاریمان كردوه‌ و هه‌مو كاتێك پلانى خۆمان هه‌بوه‌ له‌ هه‌ر شه‌پۆلێك ده‌زانین چه‌ندى ئاو بۆ دێت.
 
ده‌شڵێت: كۆتا جار كه‌ به‌نداوه‌كه‌ سه‌رڕێژبوە‌ ساڵى 2016 بو.
 
له‌باره‌ى مه‌ترسى سه‌رڕێژبونى به‌نداوه‌كه‌ بۆ سه‌ر دانیشتوانى نزیكی‌، به‌ڕێوبه‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان هێماى بۆ ئه‌وه‌كرد: 63 ساڵه‌ ئه‌م به‌ناوه‌ دروستكراوه‌ و هیچ مه‌ترسیه‌كى نه‌بوه‌ بۆ سه‌ر هیچ ماڵێك، به‌ڵام هه‌ر ماڵێك ته‌جاوزى كردبێت و هاتبێته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆى مه‌ترسى دروستكردوه‌ بۆ سه‌ر خۆى‌، هاوكات یاسای تایبه‌تمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كه‌ له‌ نزیك روباره‌كان نیشته‌جێبون دروست نه‌كرێت.
 
وتیشى: به‌نداوه‌كه‌ تواناى گلدانه‌وه‌ى 3 ملیار مه‌تر سێجا ئاوى هه‌یه‌.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,759,698     ژمارەی میوان 1303