ده‌نگ نێت
به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان ده‌ڵێت: تاوه‌كو ئێستا 25 مۆڵه‌تى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبو له گه‌رمیان دراوه، كه تێكڕا له نزیكه‌ى 26 هه‌زار یه‌كه پێكدێن.
هونه‌ر مه‌حمود، بۆ رادیۆى ده‌نگ باسى له‌وه‌كرد: له‌سه‌ره‌تاى دروستبونى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه 25 مۆڵه‌تى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون له گه‌رمیان رۆشتوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه كه ته‌نها ساڵى رابردو 14 مۆڵه‌ت دراوه.
وتیشى: ئه‌و مۆڵهتانهشى كه دراوه خۆى له 25 بۆ 26 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبون ده‌بینێته‌وه له خان‌و و ڤێلا و شوقه، هاوكات ئه‌وه‌شى له ئێستادا كارى تێدا ده‌كرێت 15 بۆ 16 هه‌زار یه‌كه‌یه.
جه‌ختى لهوهشكرهوه: به‌پێی پلانى ئه‌مساڵمان، هیچ مۆڵه‌تێكى پرۆژه‌ى نیشته‌جێبون وه‌رناگرین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى رابردو ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تدانى به پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبون له هه‌رێم راگرت، به‌مه‌به‌ستى هاندانى كه‌رته‌كانى دیكه‌ى وه‌به‌رهێنان.