ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
لەنێو پارلەمانتارەکانی گەرمیان کاروان یاروەیس زۆرترین چالاکیی و موەفەق حسێن کەمترین چالاکیی هەبوە

2023/12/11 - 04:30 | 320 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان لەمیانەی راپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات لەنێو چوار پارلەمانتارەکەی گەرمیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣، کاروان یاروەیس زۆرترین چالاکی و موەفەق حسێن کەمترین چالاکییان هەبوە.
 
راپۆرتەکە کە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی رێکخراوەکە دێت بە پاڵپشتی رێکخراوی NEDـی ئەمریکی، ئاماژەی بە سەرجەم چالاکییەکانی پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی داوە لە ماوەی نێوان ١ـی ١٠ـی ٢٠٢٢ بۆ ٣٠ـی ٩ـی ٢٠٢٣ـدا. لەوچوارچێوەیەشدا و لە بازنەی هەڵبژاردنی ٥ـی پارێزگای سلێمانی کە ئیدارەی گەرمیان و قەزاکانی چەمچەماڵ و کفری دەگرێتەوە، ژمارەی چالاکییەکانیانی چوار پارلەمانتارەکەی ئەم بازنەیە بەمشێوەیە بوە:
 
١. کاروان عەلی یاروەیس (یەکێتی): ٨٢ چالاکی.
 
٢. سروە محەمەد رەشید (یەکێتی): ٧١ چالاکی.
 
٣. شوان محەمەد رۆستەم (پارتی): ٣٩ چالاکی.
 
٤. موەفەق حسێن قادر (نەوەی نوێ): ٢٩ چالاکی.
 
ئاماژەی بەوەشداوە چالاکییەکانیان بریتی بون کە: نوسراوکردن، بەدواداچون لە عێراق و هەرێم، لەگەڵ موداخەلەکردن لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
 
هەربەپێی ئەو راپۆرتە، لە ریزی ١٨ پارلەمانتاری سنوری پارێزگای سلێمانی، چوار پارلەمانتارەکەی گەرمیان، شوێنیان لە ریزبەندی چالاکترین پارلەمانتارەکان بەمشێوەیە بوە:
 
کاروان عەلی یاروەیس: شەشەم.
 
سروە محەمەد رەشید: دەیەم.
 
شوان محەمەد رۆستەم: چواردەیەم. 
 
موەفەق حسێن قادر: شانزەیەم.
 



Dengnet.net - 2025
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 2,941,105     ژمارەی میوان 82