گرفت بۆ گواستنەوەی باری کاشی بۆ شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان دروست

2023/02/06 - 01:17 | 414 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
زیاتر لە هەفتەیەکە گرفت بۆ شۆفێرانی بارهەڵگری کاشی لە مەرزی پەروێزخان دروست بوە، نوێنەرێکی شۆفێرەکانیش دەڵێت: ناچاریان کردوین رو لەدەروازەی مونزریە بکەین. 
 
بە پێی ئەو زا نیاریانەی بە رادیۆی دەنگ گەیشتوە، لە بازگەی باوە مەحمودی دەروازەی قەزای خانەقین، گرفت بۆ گواستنەوەی بارهەڵگرە کاشیەکان کە لە مەرزی پەروێزخانەوە بار بۆ ناوەڕاستی عێراق دەگوازنەوە، دروست بوە. 
 
نوێنەرێکی شوفێرەکان کە بەهۆی دروست نەبونی گرفتی ئەمنی بۆی نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە رادیۆی دەنگی وت: هاتوچۆکردن و گواستنەوەی بارەکانمان نەوەستاوە، بەڵام لە بازگەی باوە مەحمود داوای وەرگرتنی سەرانەمان لێدەکرێت کە لە ٢٥ هەزار دەست پێدەکات تاوەکو هەزار دۆلار.
 
بەوتەی خۆیشی، ناچارن بارەکانیان لە دەروازەی مونزیریە بگوازنەوە، چونکە هیچ  بازگەیەکی تێدا نیە. 
 
رادیۆی دەنگ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخانەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بێوەڵام بون.



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,664,604     ژمارەی میوان 731