ده‌نگ نێت
"هەریەک لە ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری بەرپرسی یەکەمن لە پەک خستنی ئاوەدانکردنەوەی قەزای کفری"، ئەمەش بەوتەی ئەندامێکی ده‌سته‌ى پاڵپشتی له قەزای کفری، به‌رپرسێكى ئیداره‌ى گه‌رمیانیش ئه‌و قسانه ره‌د ده‌كاته‌وه.
کۆچکردنی دانشتوانەکەی، نەبونی هەلی کار و ئەنجامنەدانی پڕۆژەى خزمه‌تگوزاری، ئەو كێشانه‌ن کە به وته‌ى رێکخراوێکی تایبەتمەند، قەزای کفری پێوه‌ى گیرۆده‌یه، هۆکارەکەشی دەخه‌نه پاڵ بەرپرسانی سنوری گەرمیان و کفری.
عوسمان قەتارچی، ئەندامی دەستەی پاڵپشتی لە قەزای کفری بۆ پەرەپێدان، بە رادیۆی دەنگی وت: ئەوەی بۆمان دەردەکەوێت و لێی دڵنیاین، بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزاى كفری بەرپرسی یەکەمن لە کێشەکانی کفری.
دەشڵێت: بۆ ئێمە ناڕونە کە بۆچی هێندە دژایەتی ئەو قەزایە دەکرێت و بە هەمو شێوەیەک رێگری لە ئاوەدانکردنەوه‌ى و له ئەنجامدانی پڕۆژە دەکەن تیایدا، چونکە هەرکاتێک سەردانی هه‌ر شوێنێک دەکەین، ئەو دولایەنە (ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامیه‌تى كفری) لە بری پشتگیری، دژمان دەوەستنەوە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان ره‌دی ده‌كاته‌وه كفریان پشتگوێ خستبێت.
چۆمان ئه‌حمه‌د، بۆ رادیۆی ده‌نگ وتى: ئێمه له ئیداره‌ى گه‌رمیان به گرنگیه‌وه له كفری ده‌ڕوانین بۆ ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزاری، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بێته پێشه‌وه بۆ گه‌رمیان هه‌ندێك له‌و پرۆژانه كه پێویست بێت له‌و قه‌زایه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
له‌باره‌ى پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانیشه‌وه له قه‌زاكه، وتى: كارمان بۆ ئه‌وه كردوه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنه‌كان زیاتر له كفری پرۆژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان كۆبوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.