ده‌نگ نێت
باژێڕوانى مه‌كۆى كه‌لارى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ده‌ڵێت تا ئێستا ناوى كاندیدیان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ده‌روازه‌ى په‌روێزخان به‌رزنه‌كردوه‌ته‌وه و كه‌سیان دیارى نه‌كردوه.
به پێی زانیارییه‌كانى رادیۆى ده‌نگ، بزوتنه‌وه‌ى گۆران ناوى دو كاندیدی ناردوه‌ته وه‌زراه‌تى دارایی كه هه‌ر یه‌كه له (فه‌یسه‌ڵ محه‌مه‌د و رائید سالار باوه‌نورى)ه، به‌ڵام ناوه‌كان له وه‌زاره‌تى دارایین و بڕیاریان له‌باره‌وه نه‌دراوه نه‌دراوه.
له‌باره‌ى دیاریكردنى پۆستى سه‌رپه‌رشتیارى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخانه‌وه فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن، باژێڕوانى مه‌كۆى كه‌لارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: ئێمه دو كاندیدمان هه‌بوه، به‌ڵام ناوى هیچ كه‌سێكمان بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته نه‌داوه‌ته سه‌روى خۆمان.
فه‌یسه‌ڵ حه‌سه‌ن، هۆكارى نه‌ناردنى ناوى كاندیده‌كانى گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌كه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه.