ده‌نگ نێت
كاره‌كانى رێگاى كه‌لار-كفرى %5 ماوه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا ته‌واو نه‌كراوه، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیانیش ده‌ڵێت: "هۆكاره‌كه‌ى خه‌رج نه‌كردنى شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌ره".
بۆ ماوه‌ى زیاتر له 5 مانگه به‌پێى ئه‌و رێژه‌یه‌ى كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى رێگاوبانى گه‌رمیان رایگه‌یاندوه رێگاى كه‌لار-كفرى %95ى كاره‌كانى ته‌واو بوه ئه‌و رێژه‌یه‌شى كه ماوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا ته‌واو نه‌بوه و كارى تێدا ناكرێت، به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌ره‌وه.
عه‌دنان خه‌لیل، به‌ڕێوبه‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان به رادیۆى ده‌نگ وت: "رێگاى كه‌لار –كفرى رێژه‌یه‌كى زۆرى نه‌ماوه‌ته‌وه كه پێویستى به‌كارى زۆر بێت، به‌ڵام به‌هۆى خه‌رج نه‌كردنى شایسته داراییه‌كانى به‌ڵێنده‌ر له‌مساڵدا ناتوانێت وه‌كو پێویست كارى تێدا بكات یاخود ته‌واوى بكات".