ده‌رباره‌   په‌یوه‌ندی
سۆسیالست لە گەرمیان چاوی لە بەدەستهێنانی دو کورسیە

2021/09/23 - 07:35 | 918 جار بینراوە    
 
دەنگ نێت
 
سه‌ربارى ئه‌وەى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشودا له‌ کوردستان هیچ کورسیەکیان به‌ده‌ستنەهێناوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان ته‌نها له‌ بازنه‌ى 5 كه‌ ده‌كاته‌ گه‌رمیان دو كاندیدى هه‌یه‌.
 
محه‌مه‌د حه‌مه‌ حه‌سه‌ن، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان به‌ رادیۆى ده‌نگى راگه‌یاند: به‌ بڕیارى حزب دو كاندیدیان له‌ سنورى گه‌رمیان داناوه‌ و كه‌ پیاوێك و ئافره‌تێكه‌.
 
ده‌شڵێت : ئه‌وان به‌ شێوازى خۆیان بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكى بێزار ناكه‌ن.
 
لەبارەی ئەوەی تا چەند دڵنیان لە دەرچونی کاندیدەکانیان لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى گه‌رمیانى حزبى سۆسیالست دیموكراتى كوردستان، وتی: هاوڵاتیان بڕیار دەدەن کێ دەچێتە پەرلەمان، ئەگەر هاوشێوەی هەڵبژاردنەکەی دیکە دەسکاری دەنگەکان نەکرێت.
 
له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گه‌رمیان له‌ سنورى سلێمانیدا كراوه‌ته‌ بازنه‌ى پێنجى هه‌ڵبژاردن كه‌ پێكهاتوه‌ له‌شاره‌كانى كه‌لار و كفرى و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ و به‌شێك له‌ خانه‌قین چوار كورسى بۆ دانراوه‌ و یه‌كێك له‌ كورسیه‌كان بۆ كۆتاى ژنانه‌ و ١٥ كاندید له‌م بازنه‌یه‌ ململانێی چوار كورسى ده‌كه‌ن.
 
 
 



Dengnet.net - 2024
دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە
ژمارەی سەردان 1,716,068     ژمارەی میوان 1431